AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٤ ١٢:٥٩

قاڵیباف لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:

پێکهاتەی بەرەی بەرخۆدان هێشتا چالاکە/ دەبێ یارمەتی لوبنان بدەین

پێکهاتەی بەرەی بەرخۆدان هێشتا چالاکە/ دەبێ یارمەتی لوبنان بدەین

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: سەرەڕای هەموو ئەو خەسارانەی کە ئیسرائیل لە حزبوڵڵای داوە و ڕێبەرەکانی شەهید کردووە، بەڵام پێکهاتەی بەرەی بەرخۆدان هێشتا چالاکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دیداری موحسێن ئەلمەندەلاوی سەرۆکی کاتی پەرلەمانی عێڕاق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەتی بەرەی بەرخۆدان زۆر هەستیارە، وتی: پێویستە کە شرۆڤەیەکی ورد، ستراتیژی و ڕوون لە دۆخی ئەمڕۆمان هەبێت .

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل تیرۆری بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیل و تیرۆری دەوڵەتی شوێنگیری دەکات، وتی: ئێستا لانیکەم یەک مانگە ئیسرائیل لە باشووری لوبنان هەوڵ دەدات کە گورز لە حزبوڵڵا بدات بەڵام سەرەڕای خەسارگەلێک کە لە حزبوڵڵا دراوە و ڕێبەرەکانی شەهید کراوە، بەڵام پێکهاتەی بەرەی بەرخۆدان هێشتا چالاکە و بینیمان کە چۆن بە هێزەوە حەیفا کرایە ئامانج.

مەندلاویش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێوە سەفەرێکی باشتان بۆ لوبنان هەبووە و بەتایبەت ئەوەی کە خۆتان فڕۆکەوان بوون و هەموو جیهان سەری سووڕ ما.

ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ دۆخی ناوچەکە زۆر هەستیارو مەترسیدارە، وتی: پێشنیارمان داوە کە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئاستی پەرلەمانەکانی کۆمکاری عەرەبی پێک بێت .

News ID 52251

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha